گه‌یشتن به ڕه‌مه‌زان نیعمه‌تێكی گه‌وره‌یه و منه‌تێكی به‌نرخه كه ته‌نیا پاریزكارانی دڵپاك قه‌دری ده‌زانن؛ كه‌واته له‌سه‌ر هه‌ر پیاو و ئافره‌تێكی موسوڵمانی كه خوای گه‌وره به‌هۆی ڕه‌مه‌زان منه‌تی له‌سه‌ر داناون، واجبه كه ئه‌و ده‌رفه‌ته بنرخێنیت و توێشووی پێویستی لێ هه‌ڵگرێته‌وه. ئه‌گه‌ر ڕه‌مه‌زان له‌ده‌ست بچێت، ئه‌وه گه‌وره‌ترین حه‌سره‌ت و په‌ژیوانییه.
كۆڕی خه‌تمی قوڕئانی پیرۆز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠١ به یارمه‌تی خوشكانی مزگه‌وته‌كانی شاری پاوه له مزگه‌وتی دوخانی ئه‌و شاره به‌ڕێوه چوو.
ئاماژە: تەزکیە و پاککردنەوەی ڕۆح و نەفس یەکێکە لە ئەرکە گرینگەکانی پێغەمبەران (سڵاوی خوایان لێ بێت) و ئامانجی سەرەکی پارێزکاران و کارگێڕی ڕزگاری و هیلاکبوون بە دەستی خودای باڵادەستە. تەزکییە بە مانای جۆراوجۆر وەک "پاککردنەوە" و "گەشەکردن" هاتووە.
ئاماژه: پاككردنه‌وه‌ی نه‌فس یه‌كێك له ئه‌ركه گرینگه‌كانی پێغه‌مبه‌ران(سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێ) و ئامانجی سه‌ره‌كی پارێزكاران و خولگه‌ی ڕزگاری و تیاچوون، لای خوای گه‌وره‌یه. ته‌زكیه به واتای جۆراوجۆری وه‌ك «تطهیر – پاككردنه‌وه» و «گه‌شه و هه‌ڵدان» هاتووه. زه‌كاتی نه‌فس هه‌مان پاككردنه‌وه‌ی نه‌فسه له هه‌موو جۆره نه‌خۆشی و په‌تایه‌ك و پله‌ی جۆراوجۆری هه‌یه كه جۆرێك هۆگری به هێندێ نێو و پێناسه‌وه هه‌یه.
«مامۆستا مه‌لا عومه‌ر وه‌لیدبێیگی» له زانایانی ئایینی شاری پاوه دوای ته‌مه‌نێك هه‌وڵ و تێكۆشانی زانستی دوێنی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٠ له ته‌مه‌نی ٩١ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئاماژه: پڕۆژه‌ی بێداری ئیسلامی سه‌رده‌م سه‌باره‌ت به پاککردنه‌وه‌ی نه‌فس ڕێنیشانده‌ریی دیاریكراو، ورد و گشتیی پێیه كه به‌پێی چاكسازیی تاكی، بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵگا پێك دێت. ده‌ستپێكردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه له مرۆڤێكه‌وه وه‌ك جه‌وهه‌ری پڕۆژه‌ی چاكسازی و گۆڕانكاری ده‌ست پێ ده‌كا. كه‌سێك كه پێویسته باوه‌ڕێكی دامه‌زراو، عیباده‌تی دروست، ڕه‌وشتی به‌رز، بیری ڕوون و جه‌سته‌یه‌كی به‌هێز و كاسب، خه‌باتكار له‌گه‌ڵ نه‌فس، به‌ته‌ماع له كه‌ڵكوه‌رگرتن له كات و ته‌كووز له كاروبار و سوودمه‌ند بۆ ده‌ورووبه‌ری بێ.
ئۆردوویه‌كی سیاحه‌تی په‌روه‌رده‌یی ڕاهێنه‌ران و قوتابیان و حافزانی قوڕئانی پیرۆزی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ٣ی گه‌لاوێژ له سه‌یرانگای «سه‌رده‌رره» به‌ڕێوه چوو.
به هه‌وڵ و تێكۆشانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی نووسینگه‌ی پاوه، له پاركی دارستانی گوندی نه‌سمه، ڕێز له حافزانی سێ جوزوو له قوڕئانی پیرۆز گیرا.
حاجی مامۆستا مه‌لا سه‌ید محه‌ممه‌د مسته‌فایی (مامۆستا قازی) وتارخوێن و پێشنوێژی پێشووی خانه‌قای پاوه، ئه‌وڕۆ کۆچی دوایی کرد.
سه كه‌س له چالاكوانانی ژینگه‌پارێزی پاوه‌یی و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ژیوای ئه‌مڕۆ ٨ی پووشپه‌ڕ به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانی زاگرۆس گیانیان له‌ده‌ست دا.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل